Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

٨٠٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن

ھەولێر -KDP.info- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە زیاتر لە ٨٠٠ پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خانەنشین بکرێن.

لیوا قارەمان کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ناوی زیاتر لە٨٠٠ ئەفسەری پێشمەرگە ناردراوە بۆ خانەنشینی و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و فەرمانی بۆ دەربچێت.''

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: ''خانەنشینیی ئەفسەر پێویستە سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕەزامەندیی لەسەر بدات و خانەنشینکردنیشیان بەپێی یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ ھەر ئەفسەرێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەکرێت.''

کەمال باسی لەوەش کرد: ''ئەوانەی خانەنشین دەکرێن، لە ملازم تا دەگاتە فەریق بەپێی تەمەن دەگۆڕدرێت و ھەریەکێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەبێت و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت.''

 

بڵند ئیبراھیم