Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و، ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندیی گشتی و خواستی ھاوڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.