Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین".

روونکراوەتەوە، ئەو خانەنشینانە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج کراوە.