Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زارا ساڵح: بڕیارێکی نێودەوڵەتی لە پشت ئەم گەڕەوه‌ هەیە

ژنێف-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە، لە ژنێف کۆبوونەوەکانی دانووستاندنەکانی گەڕی شەشەمی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری، لە بارەی سووریا لە دوایی وەستانی ٩ مانگ، لە پێناو نووسینی دەستووری سووریا بۆ قۆناغی داهاتوو دەستی پێکرد،  لەو بارەییەوە، شارەزاییەکی سیاسەتی سووریا، دەڵێ، ئەم گەڕە لە گەڕەکانی دیکە هەندێک جیاواز دەبێ و بەرهەمدارتریش دەبێ.

زارا ساڵح، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئەمجارە رژێمی سووریا هەندێک هەنگاو دێتە پێشەوە، چونکە ئێستا شاندێکی ڕووسیا لە سووریان، بۆ ئەوەی بە هەندێک خاڵی نووسینەوەی ڕەوشنووسی دەستوور رازی بن".

ئەمە یەکەم جارە سەرۆکی شاندی رژێم، ئەحمەد کزبری و سەرۆک شاندی ئۆپۆزسیۆن هادی بەحرە لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا غیدر پێدرسۆن کۆببنەوە، ئەو رایگەیاندووە، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەوەی دەستپێکێک بۆ ڕەشنووسێک بۆ دەستپێکە بنەڕەتییەکانی دەستوور بنووسرێن و، پابەندبن بە دەستنیشانکردنی کات بۆ کۆبوونەوەکانی دابێت، بۆ دانووستاندنەکانی کارنامەی کار، ئەم دانووستاندنە بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژە دەکێشێت.

گوتیشی: ''گەڕی شەشەم یەکلاکەرەوە نابێ بەڵام ئۆمێدی باش هەیە کە هەندێک داڕشتنی نووسین درووست دەبن، ئێستا بڕیارێکی نێودەوڵەتیش لە پشت ئەم گەڕە هەیە، چونکە هەردوولا پشتیوانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن دەکەن و، هەردوو لاشیان پاڵپشتی دەکەن چارەیەکی سیاسییان هەبێ".

 

کــاروان بــاعەدری