Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیاری سەرۆکی حکوومەت خەڵکی زاخۆی دڵخۆش کردووە

زاخۆ-KDP.info- سەرۆکی یانەی زاخۆ دەڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، زۆر گرینگە، چونکە یاریگاکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەبوو، سەرۆکی حکوومەتیش رەزامەندی لەسەر داوە، ئەمەش یاریزانەکان و یانەی زاخۆ و خەڵکی زاخۆی بەگشتی دڵخۆش کردووە.

حەمید سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "یاریگای زاخۆ ماوەیەکە ھەندێ کەموکوڕی تێکەوتبوو، ئەویش بە ھۆی کەشوھەوا، ئینجا زەوییەکەی و شوێنەکانی دیکەی، ھەندێ تێکچووبوو و، جەمەلۆنەکانیش بە ھۆی سستبوونی، بورغووەکان ئاوی تێدەچوو و، ھەندێ کێشەی کارەبا و ئاوەڕۆیشی ھەبوو، بۆیە داواکاریمان کردبوو نۆژەنبکرێتەوە، سەرۆکی حکوومەتیش لە خەمخۆری و گرینگیدان بە بواری وەرزش، رەزامەندی داوە نۆژەنبکرێتەوە".

سندی باسی لەوەشکرد: "ئێمە داوای زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆلار و ئامێرێکی کونکردنی فیلتەری ئاو، کە زۆر جار ئاو لە زۆر شوێن کۆدەبووەوە کردبوومان، بۆ ئەوەی ھەر کێشەیەک ھەبێت چارەی بکەین، بۆیە یاریگا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە و نۆژەندەکرێتەوە، چونکە بەردەوام یاری تێدا دەکرێت و ئەمەش وا دەکات، ناوە ناوە پێویستە نۆژەنبکرێتەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت زۆر گرینگە و بۆتە جێگەی دڵخۆشی ئێمە و یاریزانان و خەڵکی زاخۆ بەگشتی".

 

بڵند ئیبراھیم