Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

غازی پێویست دەگاتە دهۆک

دهۆک -KDP.info- دوو ڕۆژە نرخی غاز بەرز بووەتەوە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی دهۆکیش دەڵێت، بەشی پێویست غاز دەگاتە دهۆک و هەرکەسێک نرخ بەرز بکاتەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

موحسین تەها، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکییەوە هاتنی غاز بۆ پارێزگای دهۆک کەمی کردووە، بەڵام ڕۆژانە ئەو غازەی دەگاتە سنووری دهۆک، بەشی پێداویستیی هاووڵاتییان دەکات و کەمیی غاز کاریگەریی ناکاتە سەر هاووڵاتییانی دهۆک.''

موحسین تەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "نرخی غاز لەلایەن حکوومەتەوە دیاری کراوە و نرخی یەک بوتڵ غاز لە گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی غاز بە هەشت هەزار دینارە و لە بەردەرگای ماڵانیش بە نۆ هەزار دینارە، هەر کەسێک نرخی زیاتر وەربگرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، چونکە هیچ هۆکارێک نییە بۆ گرانفرۆشی و بەشی پارێزگای دهۆک غاز هەیە.''

 

قائید میرۆ