Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ و دیدگای جیاواز

مقەدەم سەڵاح

جیاوازی ھەڵبژاردنی ئەمجارە لە چەندین روەوە قوڵایی ھەیە، چونکە سەرەرای کەموکورتییەکان، بەڵام لایەنی ئەرێنی زۆر دیارە بەم پێوەرانەوە:

١- سەرکەوتوترین ھەڵبژاردن بووە لە دوای ٢٠٠٣ کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەنجام درابێت.

٢- سەرەرای ھەموو ئاستەنگەکان پارتی توانیویەتی کورسییەکانی زیاد بکات و پلەی یەکەم وەک ڕێکخراوترین حیزب و ڕێکخستن لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێم بەدەست بێنێت.

٣- سەرەڕای ئەو رێگریانەی لە شنگال بۆ پارتی دروستکران لە لایەن لایەنەکانی تر بەڵام پارتی توانی کاندیدەکانی سەرخات و ئەمەش سەلمێنەرە کە پارتی ھەمیشە لە کەشی ئازاد و دیموکراسی گەشە دەکات.

٤- توانی لە کەرکووک دەنگی زوور زیاد بکات ئەمەش وا دەردەخات کە لە ھەموو حزبەکانی تر  لای خەڵک پەسەندتر و راستگۆترە لە خزمەتی دۆزی کورد بە گشتی و شاری کەرکووک بە تایبەتی.

٥- دەنگەکانی لە سنووری مادەی ١٤٠ زیاد بوون بە تایبەتی لە مووسڵ ئەمەش وا پیشان دەدات کە خەڵکی ئەم ناوچانە بڕوای بە مادەی ١٤٠ ھەیە و چاویان لەسەر پارتییە لەبەر ئەوە حکوومەتی عێراقیش ناچارە پێداچونەوە بە ماددەکە بکات چونکە ئەمە ویستی پارتی و خەڵکە کە دەبێت ئەم ناوچەیە دۆخی نالەباری ئاسایی ببێتەوە.

٦- دەنگەکانی لە سلیمانی و گەرمیانیش زیاد کردووە و خەڵک لە ھەموو حزبەکانی تر متمانەی زیاتر بە پارتی ھەیە بو سەرکردایەتی کردنی کوردستان،  ئەگەر ئیرھابی فکری نەبێت لەوێ کە بەشێوەیەکی رێکخراو ھەیە و لە دژی پارتی کاردەکات، ئەوا پارتی دەنگەکانی زۆر زیاد دەکات.

٧- زوربەی ھەرە زۆری ئەو کاندیدانەی کە لە گروپی ھیوا دژی ھەرێمی کوردستان کاریان دەکرد و گومانی خەڵکی کوردستان لەسەریان ھەبوو کە لە دژی کوردستان دەجوڵانەوە، لەم ھەڵبژاردنە دەرنەچوون و خەڵک بێھیوای کردن و لەم ھەڵبژاردنە شکستیان برد.

٨- یەکیتی بە بەدەستھێنانی ١٧ کورسی ئەو پڕوپاگەندانەی پوچەڵ کردووە کە لەلایەن گروپێکی ناو یەکیتی وایان پیشان دەدا کە ئێمە خاوەنی راستەقینەی حزبین و نەیان توانی ناوزەدەکانیان سەر بخەن٠

٩- بۆ یەکامجارە لە ئاستی عێراقیش بەرەی دژە کورد شکستیان ھێنا و نەیان توانی ھاوسەنگی ھێز ڕاگرن.