گەرمیان -PDK.info- بەڕێوەبه‌رى گشتیى کشتوکاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت، کردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى سایلۆى که‌لار یه‌کێکه له پرۆژه گرنگه‌کانی ناوچه‌که و کێشه‌ى هه‌ڵگرتنى دانه‌وێڵەى ساڵانه‌ى سنووره‌که‌ى پێ چاره‌سه‌ر دەکرێت.
شادیه حسێن، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى کشتوکاڵى گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "لە سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به حوکمى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌کى کشتوکاڵییه و ساڵانه ڕووبه‌رێکى زۆرى سنووره‌که به به‌رهه‌مى دانه‌وێله ده‌چێنرێت، پێویستییه‌کى زۆرمان به سایلۆیه‌ک هه‌بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى جووتیاران، کردنه‌وه‌ى پرۆژه‌که یه‌کیک بوو له پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی کشتوکاڵى گه‌رمیان و خزمه‌تێکى به‌رچاو به جووتیارانى سنووره‌که دەکات، چونکه ساڵانى ڕابردوو له‌گه‌ڵ دروێنه‌ى دانه‌وێڵە جووتیاران کێشه‌ى وه‌رگرتن و کۆکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مەکەیان هەبوو، بۆیه به کردنه‌وه‌ى سایلۆکه شتێک نامێنێت به ناوى کێشه‌ى هه‌ڵگرتنى به‌روبووم".
گوتیشى: "سایلۆکه ساڵانه تواناى هەڵگرتنى 40 هه‌زار تۆ‌ن گه‌نمى هه‌یه، له ساڵى داهاتووەوه جووتیارانى سنووره‌که بەبێ گرفت ده‌توانن سوودى لێ وه‌ربگرن و به‌رهه‌مه‌کانیان له سایلۆکەدا دابنێن".
بەڕێوبه‌رى گشتیى کشتوکاڵى گه‌رمیان ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌ده‌ر له‌وه ئێستا سنوورى گه‌رمیان پێویستى به سایلۆیەکى دیکه هە‌یه له گه‌رمیان و به دیاریکراوى له سنوورى کفرى، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ک کشتوکاڵى گه‌رمیان داوامان له ئیداره‌ى گه‌رمیان کردووه که وه‌زاره‌تى بازرگانیی حکوومه‌تى هه‌رێم سایلۆیه‌کى دیکه بکاته‌وه و بخرێته خزمه‌تى جووتیارانى سنووره‌کەوە".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د