Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحمود ئاغای توەڕەشان و كەمال بەگی وەرتێ دەكات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبووان (مەحمود رەسوڵ ئاغای توەڕەشان) و (كەمال بەگی وەرتێ) دەكات.

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەحمود رەسوڵ ئاغای توەڕەشان)

بە داخێكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (رووناك محەمەد عوسمان) كە دەكاتە  ھاوژینی فەرماندە (مەحمود رەسوڵ ئاغای توەڕەشان)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (كەمال بەگی وەرتێ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (فائیزە كەمال بەگی وەرتێ)ی جوشكی بەڕێزتانمون بیست.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و  تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان