Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەم رۆژانەدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە لەم رۆژانەدا مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا بڕیار لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بدات.

عارف روشدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان دوای ھەڵبژاردن دروست بكات، بۆ ئەوەی كورد لە بەغدا یەكڕیز بیت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم رۆژانەدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا لیژنەكە و ئەندامان و سەرۆكی لیژنە دیاری دەكات.

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، ھەر كارێك پێویست بێت بۆ دوای ھەڵبژاردن، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری لێ دەدرێت و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

روشدی دەشڵێ، پارتی دیموكراتی كوردستان ھەرچەندە كورسیی زۆری ھەیە، بەڵام پێویستە یەكدەنگی و یەكگوتاری ھەبێت و سەرۆكی ھەرێمیش داوا لە ھەموو ئەو لایەنانە دەكات كورسییان ھەیە، بۆ ئەوەی بەیەكەوە و بە یەكگرتوویی بچنە بەغدا.

 

بڵند ئیبراھیم