Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای ھەڵبژاردن بۆ KDP: پارتی کورسییەکی تری بۆ زیاد بووە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان کورسییەکی تری بۆ زیاد بووە و کاندیدەکەی یەکگرتووی ئیسلامی دەنگی پێویستی نەھێناوە. دەشڵێ، ئێستا ژمارەی کورسییەکانی پارتی بووە بە ٣٣ کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ھاوار محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە شەوی ڕابردووەوە لە بەغدا لە ئۆفیسی نیشتمانی، بەشێک لە سندووقەکانی ھەڵبژاردن بە دەست ھەژمار دەکرێنەوە، ئێمەش لەوێین و چاودێریی بارودۆخەکە دەکەین، ئەوەی تا ئێستا زانیاری و و ڕاستییە لامان، ئەوەیە کە لە دەرئەنجامەکانی پارێزگای دھۆک و لە سنووری بازنەی زاخۆ، گۆڕانکاری دروست بووە و یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچووە، بە ناوی عەبدولواحید سلێڤانەیی، کاندیدەکەی یەکگرتووی ئیسلامی عومەر کۆچەر دەنگی پێویستی نەھێناوە و ڕەت کراوەتەوە، چونکە کەمتر لە عەبدولواحید دەنگی ھێناوە.''

محەمەد گوتیشی: ''لە ئێستادا چاودێریی بارودۆخەکە دەکەین و  کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر وەک خۆیان ماونەتەوە، لە سلێمانیش بە نزیکەیی وەک خۆیان ماونەتەوە، ئێستاش ژمارەی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە ٣٣ کورسی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.''

 

فایزە کۆیی