Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێک لە مەسروور بارزانییەوە

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو رێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی".

دەقی پەیامی مەسروور بارزانی:..

بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانیە.

سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی.

سوپاسی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە، پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. 

هەروەها پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی ڕاستەقینە لە سەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

 

مەسرور بارزانی

 

12ی ئۆکتۆبەری