سەلام عەبدوللا
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، نیشانی ده‌ده‌ن كه پارتی دیموكراتی كوردستان، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه له ڕاستیدا چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی و متمانه‌ی به جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگران و دۆستانی به كردار ئه‌و ڕاستییه‌یان نیشان دا، کە ئه‌م حزبه دێرینه خه‌بات و تێكۆشانی (75) ساڵی له پشته، جێی بڕوا و هیوای زۆرینه‌ی دانیشتووانی هەر‌ێمه و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی نوێنه‌رانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌میشه هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ خواست و داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا و له‌و مه‌حفه‌له گرنگەشدا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت و بوێر و چالاك بووه و هه‌میشه پشتیوانی هه‌رێم و دانیشتووانی بووه، بۆیه ئه‌وانیش پاداشتی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێریانه‌یان به‌و ده‌نگه زۆره داوه‌ته‌وه.
پارتی كه خاوه‌نی مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و خه‌باتی چه‌كدارییه و له‌پێناو سه‌رفرازی و به‌رگریکردن له گه‌له‌كه‌یدا هه‌زاران قوربانی داوه، ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌زانی كه خه‌باتی ئه‌مڕۆ، خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانییه، بۆیه هه‌میشه داوای له نوێنه‌رانی بووه كه پێشمه‌رگه ئاسا له به‌غدا كار و چالاكییان ئه‌نجام بده‌ن و نوێنه‌ری به ئه‌مه‌كی گه‌له‌كه‌یان بن و چاوپۆشی له هه‌ڵوێستی ناحه‌زان نه‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ش بۆیه ده‌ڵێین، چونكه هه‌موومان هه‌ندێك له‌و نوێنه‌رانه‌مان ده‌دیت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه چۆن دژایه‌تی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و حزبه‌كانیشیان كڕو بێده‌نگن به‌رامبه‌ریان.
ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌نجامه به‌راییانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی دروشمی دژایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ته‌كه‌یان كردبووه كاری ڕۆژانه‌یان و له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان چی خراپه به هه‌رێمیان ده‌كرد، به‌ر نه‌فره‌تی گه‌له‌كه‌مان كه‌وتن و به ده‌نگنه‌دان پێیان سزای موسته‌حه‌قی خۆیان پێدان و ئه‌مه‌ش ئاستی وشیاری گه‌له‌كه‌مان نیشان ده‌دات كه چیتر هه‌ڵوێستی دژه نیشتمان قەبووڵ ناكات و سزایان ده‌دات.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه شكۆداره، به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر نوێنه‌رانمان له به‌غدا و ده‌بێت له‌م چوار ساڵه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان سه‌رومڕ خۆیان بۆ كار و چالاكی نێو په‌رله‌مان ته‌رخان بكه‌ن و هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه ده‌ستوورییه‌كان كه حكوومه‌ت تا ئه‌مڕۆ پشتگوێی ده‌خات و داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان بكه‌ن و ماده‌ی (140) كارا بكه‌نه‌وه و داوای قه‌ره‌بووی ئه‌نفالكراوان و كیمیابارانكراوی هه‌ڵه‌بجه و دۆزینه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدان بكه‌ن و به‌گشتی سه‌ربازانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی بن له په‌رله‌مان و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بن.
بۆیه پڕ به دڵ سوپاسی ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستان و خه‌ڵكی هۆشیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.