Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عه‌لى ته‌ته‌ر: سه‌ربڵندم دهۆك به‌رزترین رێژه‌ى له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆمار كرد

دهۆك-KDP.info- پارێزگارى دهۆك دەڵێ، به‌ جه‌ماوه‌رى هۆشیار و وڵاتپارێزى پارێزگاى دهۆك سه‌ربڵندین، كه‌ به‌رزترین رێژه‌ى به‌شداریکردنی لە هەڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا تۆمار كرد.

له‌ په‌یامێكدا، د. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11-10-2021 ئاڕاسته‌ى خه‌ڵكى شارى دهۆكى كردووه،‌ رایگه‌یاند: "به‌ جه‌ماوه‌رى هۆشیار و وڵاتپارێزى پارێزگاى دهۆك سه‌ربڵندین، كه‌ به‌رزترین رێژه‌ى به‌شدارى له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌ هه‌ڵبژاردندا تۆمار كرد و تاکە پارێزگا بوو ڕێژەی دەنگدان له‌ نیوه‌ى دەنگدەران تێپه‌ڕى، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و گرفته‌ ته‌كنیكییانه‌ى هاتنه‌ پێش".

پارێزگارى دهۆك بۆ خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك زیاتر ده‌ڵێ: "هەر هەبن و هه‌ر و هه‌ر سه‌ر بڵند و به‌خته‌وه‌ر بن، منیش به‌خته‌وه‌رم كه‌ خزمه‌تكار و پارێزگارى دهۆكم".

به‌ گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمیی كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رێژه‌ی به‌شداری له‌ پارێزگاى دهۆك 52.2% بووه‌.

 

نه‌شوان به‌رزنجى