Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای هەڵبژاردن: پارتی بۆته‌وه‌ حیزبی یەکەم و نزیکەی ٣٣ کورسیی بەدەست ھێناوە

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی بەپێی ئەو پلانەی بۆ ھەڵبژاردن داینابوو، سەرکەوتنێکی مەزنی تۆمار کرد و نزیکەی ٣٣ کورسیی بەدەست ھێناوە. دەشڵێ، ھێشتا دەنگەکان ھەموو جیانەکراونەتەوە و دەنگی تایبەت ماوە.

نیازی حەمەعەزیز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، تاوەکو ئێستا ٨٥%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە بووەتەوە حیزبی یەکەم و کورسییەکانی زیادی کردووە، کە لە ھەموو ناوچەکان کورسییان بەدەست ھێناوە، پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٥کورسیی ھەبوو، ئێستا بۆ زیاتر لە ٣٠بۆ ٣٣ کورسی زیادی کردووە، چونکە ھێشتا دەنگەکان ھەمووی یەکلا نەکراونەتەوە و دەنگی تایبەتیش ماوە.

حەمەعەزیز باسی لەوەش کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان بەو پلانەی داینابوو بۆ ھەڵبژاردن، سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێنا و کورسییەکی زۆری بەدەست ھێناوە، بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی رابگەیەندرێت.

ناوبراو گوتیشی: "کۆمەڵێک سکاڵامان لە سنووری سلێمانی و راپەڕین و ھەڵەبجە تۆمار کردووە بە ھۆی ئەوەی پێشێلکاری بەرامبەر ئێمە کراوە و ئەوانەی باسی تەزویری پارتییان دەکرد، دەرکەوت کە ئەمجارە ھیچ مەجالی تەزویریش نەبوو پارتی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی تۆمار کرد، بگرە پارتی نەک تەزویری نەکردووە، لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا غەدریش لە پارتی کرا و ٨٠ هەزار دەنگی سوتێندرا، بەڵام ئەمجارە پارتی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێناوە و ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیی ھەموو خەڵکی کوردستانە.

 

بڵند ئیبراھیم