Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پیرمام ده‌نگی دا

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پیرمام به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/10/2021، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌یه‌كی تایبه‌تی پیرمام، ده‌نگی خۆی دا.

دوای ده‌نگدانی، مەسروور بارزانی ڕایگه‌یاند: بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كاندیدەی كە بڕوامان پێیەتی بتوانێ نوێنەرایەتیمان بكات.

گوتیشی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنانە لە هەلومەرج و كەشێكی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت.