Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات

هەولێر -KDP.info-سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تویتێكی كرد و تێیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ ده‌نگدانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) نووسیویه‌تی " خۆشحاڵم ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایى هات".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداریى فراوانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خوشك و برایانى ئاواره‌".

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "هیوادارم ده‌نگدانى گشتیش سه‌ركه‌وتووانه‌ و بێ کێشە به‌ڕێوه‌ بچێت".