Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەکیمی ویژدانی خۆت بە

 

هاودەنگ فاروق

 

 ‎دەنگدەری خۆشەویست! خەڵكی هۆشیاری كوردستان، دەنگدەری بوێر و چاوكراوە، پەلە مەکە لە حوکمدان؛ دەرفەتەکە چوار ساڵە، بە چاوی فکر و ئەقڵ بیر بکەرەوە، چاوێک بخشێنەوە بە کار و کاروانی ئاوەدانیی پارتی و ئەوانی دیكەدا، جا حەکیمی دڵ و ویژدانی خۆت بە، دەنگ بەوانە مەدە لەگەڵ نەیارانی کورددا لە بەغدا و لە تەک شۆڤێنییەکاندا، پێکی پیلانگێڕییان لە دژی گەلی خۆت دەنۆشینی و بەس جلی کوردییان لەبەردا بوو.

دەنگدەری خەمخۆر، دڵسۆز و بەویژدان، كە چوویتە سەر سندووقەكانی دەنگدان، چاوت لەو هەڕەشەیە بێت كە هەندێك دەڵێن لە بەغداوە شۆڕش لە دژی كوردستان دەكەین! ئەوانەی بە پشتیوانیی ئۆردووی داگیركەر هەڕەشە لە خاک و ئاوی كوردستان و ئەزموونی كوردستان و ئایندەی منداڵەكانمان دەكەن و مەگیرانی و بێزوو بەو ڕۆژەوە دەکەن، کۆمەڵێک شۆڤێنی بێن ئاڵای سەر قەڵای هەولێر بەوپەڕی بێڕێزییەوە داگرن، وەک چۆن ئاڵای پەیکەری پێشمەرگەکەی کەرکووکیان داگرت و لەسەری هەڵپەڕین. ئەوانە بێزوو بەو ڕۆژەوە دەکەن، لەناو سلێمانی و هەولێر و دهۆک، ڕۆژانە تۆ بە سەیتەرەی شۆڤێنییەکاندا تێپەڕیت و لەبری بەخێر بێت و خوات لەگەڵ، بە زمانێکی بێگانە بێڕێزیت پێ بکرێت. 

بیرت بێ! پارتی نەعرەتەی نەڕەشێرەكانی مێژووە، ئێمە نەك هەڕەشە لە كوردستان ناكەین، ئێمە پەنجە بە چاوی داگیركەراندا دەكەین، هۆڵی پەرلەمانی فیدراڵیی ئێراق دەكەینە گۆڕەپانی تۆماركردنی گۆڵ لە دوای گۆڵ.

دەستكەوت و سەروەرییەكان، سەربەرزی و نەبەردییەكان، گەشانەوەی مێژوو، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە پایتەختەكانی دنیا، ئاشتی و ئاوەدانی، پاراستنی كوردستان لە دەستی ڕەشی تیرۆر، لەكاتێكدا زۆرینەی وڵاتانی دەورووبەرمان بە دەستی تیرۆر خەڵتانی خوێن بوون، هەموو ئەوانە دەستكەوتی پارتین بە پشتیوانیی ئێوە. 

پارتی دەستلەملانی مێژووی پڕشکۆ و سەروەریی كوردستان، دەستوپەنجەی لەگەڵ شێخی پیران و شێخی نەمر و بارزانی نەمر، میراتگری سەروەرییەكانی مادی گەورە، نەعرەتەی سەرزەمینی ماد و میزۆپۆتامیایە... پارتی ژێی ئاوازی ئازادی و دیموکراتی كوردستانە. پارتی بەهێزترین شاڕێگەیە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان.

پارتی تاكە وەڵام و بەهێزترین هاوار و گەرووی نەبەزیوی نەخێری كوردە بەرانبەر غەدرەكانی مێژوو، بەرانبەر ستەمەكانی داگیركەر. پارتی لە منداڵدانی خەم و ئازارەكانی نەتەوەیەكی ژێردەستەوە هاتووەتە بوون.. پارتی غەدری سەدە دەبینێت كە لە كورد كراوە، نەك تەنها ئیمتیازەكانی پەرلەمانتارێك و بەڵێ و نەخێری یاسایەك و پۆستێك و دووان.

بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی خۆت و نەوەكانت، بۆ ئەوەی داگیركەر زات نەكات لە دوورەوەش سەیری كوردستان بكات. بۆ ئاڵای كوردستان، بۆ ئەوەی كوردیش لە ڕیزی نەتەوەكاندا ببێتە خاوەنی شكۆ و هەیبەتی خۆی، ئەم سێ حزبە هەڵبژێرە: پارتی و هەر پارتی و تەنیا پارتی.