Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەتەوە یەکگرتووەکان هانی عێراقییەکان دەدات بەشداری لە هەڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن

عێراق-KDP.info- نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە ژێر ناونیشانی ئێمە دەنگمان بە عێراق دەدەین هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ هاندانی عێراقییەکان  دەستپێکردووە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەڕەبی لەسەر دیوارەکانی شارەکاندا پەیامی هاندان بڵاودەکاتەوە، بە مەبەستی هاندانی دەنگدەرانی عێراقی بۆ بەکارهێنانی مافەکەیان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بە پێی ئەو وێنانەی دەردەکەوێت نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دیوارەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەڕەبی دەنووسن، "دەنگت ئایندەی وڵاتەکەتە."

ڕاشیدەگەیەنن ئەم پەیامانە لەسەر دیوارەکانی بەغدا و لە ماوەیەکی نزیکدا لە شوێنەکانی دیکەش بڵاودەکەینەوە، بۆ بیرخستنەوەی گرنگی بەشداری عێراقییەکانە لە هەڵبژاردن.

بڕیار وایە لە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژیر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.