له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌یدا له به‌ڕێز زه‌هاوى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و گوتى: مایه‌ى شانازییه كه ده‌بینین بۆ یه‌كه‌مجاره كوردێك له به‌ریتانیا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زیر و له زۆر بوارى ژیانى سیاسى و كارگێڕیدا سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها گرنگیى سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ریتانیا له بوارى په‌روه‌رده و خوێندندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى خوێندنى پیشه‌ییدا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویست و گرنگه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردان و دیدارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى كه یه‌كه‌م شاندى فه‌رمیى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیایه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زیرى په‌روه‌رده، پێشوازى لێده‌كات و له‌گه‌ڵیاندا كۆدبێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌ییى به‌ریتانیا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، ده‌توانێت له بوارى كارى هاوبه‌شمان سوودمه‌ند بێت.
ئاڵوگۆڕى بیروڕا ده‌رباره‌ى دۆخى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.