Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چین و توێژەکان: دەنگدان بە کاندیدانی پارتی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانە

ھەولێر-KDP.info- چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی دووپاتی دەکەنەوە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، باس لەوەش دەکەن، بۆیە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، لەبەر ئەوەی دەنگیان بەفیڕۆ ناچێت و پارتی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستانە.

چاودێری سیاسی، سەعید مەموزینی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەنگی ئێمە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، لەبەر ئەوەی خەباتێکی دوورودرێژی ھەیە و سەیر بکەین کردەوەی ھەیە و قوربانیی زۆری داوە و دەستکەوتی زۆری بۆ ھەرچوار پارچەی کوردستان ھەبووە و پارتی پارێزەری خوێنی شەھیدان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەوەی دەنگ بە پارتی بدات بەفیڕۆ ناڕوات، چونکە ئەزموونمان لەگەڵ پارتی ھەیە.''

ھاووڵاتی جەرجیس میکائیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''من دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم لەبەر چەند ھۆکارێک، چونکە پارتی خاوەن مێژوو و پڕۆژەیە و خەباتی زۆریان کردووە و لە مافی کورد دەپرسێت و داکۆکیی لێ دەکەن، بۆیە ئەرکی ئێمەیە دەنگ بە پارتی بدەین و کارێکی وا بکەین پێگەی کورد لە بەغدا بەھێز بێت.''

چالاکی مەدەنی، رەوەز گۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەنگدان بە پارتی دیموکراتی کوردستان زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانە و لەپاڵ ئەوەی دەچنە پەرلەمان شەڕی مافە یاسای و دەستوورییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی مافی کورد دەستەبەر بکەن، چونکە پارتی ھەڵگری پەیامی کوردە، بۆیە دەمانەوێت ھەموو ھاووڵاتیان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، لەبەر ئەوەی ئەگەر دەنگ بە پارتی بدەن پەشیمان نابنەوە، چونکە پارتی ھەمیشە داکۆکی لە مافی کورد کردووە لەو پێناوەدا قوربانی زۆریشی داوە.''

 

بڵند ئیبراھیم