Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی، شاهانە لە بەریتانیا پێشوازی لێکرا

د.محمد خدر مولود 

ئەمرۆ 15-9-2021 بەکاتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خوێندنەوەیەکی تازەی دبلۆماسیی دایە، تەمەنی 100 ساڵەی تەموومژاوی دبلۆماسیی نێوان بەریتانیای مەزن و گەلی کوردستانی باشووری گڕگرتووی ستەمدیدە، خوێندنەوەیەک هەڵە تێگەیشتنی بەریتانییەکانی هەر لە ناردنی مێجەرسۆن وەک حاکمی  سیاسی بەریتانی بۆ سلێمانی لە 1918 و هەلگیرسانی شەر لە گەڵ شێخ مەحمودی حەفید تا بەشداری کردنی کارای سوپای ئینگلیز شان بەشانی سوپای عیراقی بۆ دامرکاندنەوەی شۆرشەکانی بارزانی یەکەم و دووەم و جینۆسایدکردنی گوندەکانی دەڤەری بارزان (کە لە مێژووی جینۆسایدکردنی کوردستان لە سەدەی بیستدا بە یەکەمین جینۆساید دادەنرێ) لە سالانی 1931- 1933دا. 

ئەم سەردانەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و گوڵی خانەدانی بارزان لەو رێوڕەسمە پرۆتۆکۆڵییە شاهانەییە فەرمییە لە بەریتانیای مەزن - عوزما دا  مانادار و ئاماژەبەخشە، چ بۆ بەریتانییەکان، وڵاتانی دەوروبەر، چ بۆ ئایندەی کوردستان و هەولێر. 

بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی وایان دەزانی  یا وایان دەبینی کەوا:

1- هەولێر پارووەکی ئاسانە، لەو بارودۆخەیدا، یا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە  بە ئاسانی قووت دەدرێ و کوردستان دەبێ بە ئەفغانستانێکی تر. 

2- لە ناوخۆی کوردستانیش دا، لە ئان و ساتی هەڵبژاردندان و بانگەشەی بەربژێران و گرەوکردنی هەندێ حزب و لایەن وێناکردنی هەڵە و چەواشەکارانە لەسەر هەبوونی ناتەبایی و ناکۆکی لە نێوان هەردوو برازای پشت و پەنا، هەردوو گوڵی خانەدانی بارزان (نێجیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، ئەویان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەویان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) بۆ سواڵکردنی دەنگی هەڵوەریوو و لە دەست چوو و گەرمکردنی بازاری سۆشیال میدیای گۆرین دەنگ و دۆر و پرۆپاگەندە پەخش و بڵاودەکەنەوە.

سەردانی کەم وێنە و دەگمەنەکەی، دوێنێی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ئیمانۆئێل ماکرۆن  دۆستی دێرین بۆ هەولێر و سەردانی ئەمرۆی نیچیرڤان بارزانی بۆ بەریتانیا لای دۆستی دێرین سەرۆک وەزیران جۆریس بۆرسۆن، کۆدی تازەن بۆ هەندێ هاوکێشەی سیاسیی و ئابووری تازەی ناوچەکە، لەوانەیە ئەم کۆدە بە هەموو کەس نەخوێندرێتەوە، بە کەسی  ئاقڵ و ژیر نەبێ. 

سەرنج : (گوڵی خانەدانی بارزان)، دەستەواژەی هەژار موکریانی یە. 

هەولێر 16-9-2021