Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هیوا گەیلانی: جەماوەری پارتی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

رانیە-KDP.info- دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ١١ی ئەیلوول داوای کرد، ھەموو رێکخستنەکانی پارتی بە جۆش و خرۆشێکی تازەوە بێنە مەیدان و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیش دڵسۆزانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە ڕانیە گوتی، دوای پەیامی سەرۆک بارزانی، ئەوانەی نیگەرانیشن وازیان لە نیگەرانی ھێناوە و بڕیاریان داوە بە جۆش و خرۆشەوە و دڵسۆزانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن و بیکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتن.

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕانیە، ھیوا گەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پەیام و داواکاریی جەنابی سەرۆک کە باس لەوە دەکات پێویستە رێکخستنەکانی پارتی بە شێوەیەکی تازە بێنە مەیدان و کادیر و لایەنگرانی پارتیش بە دڵسۆزانە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن، لە کاتێکدایە کە دۆخی ئێستا جیاوازە و شێوازی ھەڵبژاردنەکەش جیاوازی ھەیە و بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەستیارە، بۆیە سەرۆک بارزانی لە روانگەی ئێمە و عێراقەوە ئەو داواکارییەی کردووە و دەزانێت ئەم  ھەڵبژاردنە زۆر چارەنوسسازە بۆ ئێمە، بۆیە داوای لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی کردووە بە جۆش و خرۆشەوە و دڵسۆزانە ئامادە بن، بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی دەنگ بەدەست بێنین و پێگەی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەھێزتر بکەین لەوەی ئێستا ھەیە".

ھیوا گەیلانی گوتیشی: "لە سنووری خۆمان لە ژێر رۆشنایی رێنوێنی و پەیامی سەرۆک بارزانی، ئامادەکاریی باشمان کردووە و جەماوەری پارتی بڕیاریان داوە لە رۆژی ھەڵبژاردن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری بکەن و بیکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتن، تەنانەت ئەوانەی نیگەرانیشن دوای پەیامی سەرۆک بارزانی، وازیان لە نیگەرانیی خۆیان ھێناوە و بڕیاریان داوە ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بۆ سەرخستنی پارتی بخەنە گەڕ و پارتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت".

ناوبراو باسی لەوەش کرد : "ئێمە لە سنووری بازنەی چوار لە رانیە و دوکان و قەڵادزێ یەک کاندیدمان ھەیە ئەویش ناسکە عەبدوڵڵایە بە ژمارە ٣٠".

 

بڵند ئیبراھیم