Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاوانی ڕاپه‌ڕین بۆ KDP: ڕۆژی 10/ 10 دەنگمان بۆ پارتییە

ڕانیە-KDP.info- ئەو قوتابی و لاوانەی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین، كە بۆ یەكەم جاریانە بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا دەكەن، بەڵێن دەدەن ڕۆژی 10/10 لەسەر سندووقەكانی دەنگدان دەنگەكانیان بۆ پارتی و كاندیدەكەی بێت.

محەمەد ئەنوەر، قوتابیی زانكۆ، سەبارەت بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دەنگدانی بە كاندیدانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەشداریی دەنگدان دەكەم و بە خۆشحاڵییەوە دەنگم بۆ كاندیدی پارتی دەبێت، پێویستە هاووڵاتیان و قوتابیان بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بكەن، بێگومان پارتی لاوان و قوتابیان بە گیانی نیشتیمانییەوە پەروەردە دەكات نەك بیری حزبی، پارتی ئامرازە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی نیشتیمانەكەمان، بۆیە داوا لە هەموو قوتابیان دەكەین ڕۆڵیان لە سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی هەبێت".

سنوور كەریم، لای خۆیەوە دەڵێ: "خۆشحاڵم بەشداریی دەنگدان دەكەم و دەنگەكەشم بۆ كاندیدی دڵخوازی خۆم دەبێت، كە لەلایەن پارتییەوە كاندید كراوە، بەردەوام لەگەڵ كچە هاوڕێكانم لە پێوەندیدام تاكو بتوانم قەناعەتیان بۆ دروست بكەم دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن، بۆیان ڕوون دەكەمەوە كە بەهێزیی پارتی، ئایندەیەكی خۆشگوزەران بۆ لاوان و قوتابیان دەستەبەر دەكات".

سەركەوت سەلام، كە لاوێكی تازەپێگێشتووی ڕانیەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "ئێمە كە بۆ یەكەم جارمانە تەمەنمان ڕێگەمان دەدات بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بكەین، دەنگەكانمان بۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، ئێمە دەزانین لە دەروازەی ڕاپەڕینەوە تەنها كاندیدی پارتییە دەتوانێت بە ڕاستگۆیی نوێنەرایەتیی ماف و داواكارییەكانمان بكات لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".

 

عەزیز ڕەسووڵ