Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"پارتی کار بۆ دابینکردنی ماف و شایستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات"

پارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ دابینکردنی ماف و شایستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات و کاندیدێکی پارتییش دەڵێت، لە چوار ساڵی داهاتوودا زۆرترین کار بۆ ماف و شایستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین.

کاڤین شێخ سەعید، کاندیدی ژمارە 21ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لە ڕابردوو زۆر خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کردووە و لەو ڕووەوە چەندین دەستکەوتیشی هەبووە، ئێمە ناڵێین ئەوەی کراوە دەرحەق بە کەسوکاری شەهیدان بەسە، بەڵام کەمیش نین ئەو خزمەتانەی کراون، وەک دابینکردنی مووچە و کرێی خوێندن و زەوی و شوێنی نیشتەجێبوون.''

کاندیدەکەی پارتی دەشڵێت: "لە بەرنامەی پارتی و هەموو کاندیدانی پارتیدا هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەموو هەوڵێک دەدەین تا زۆرترین خزمەت پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان بکەین.''

کاڤین شێخ سەعید ڕوونی کردەوە: "پاڵپشتیی هەر یاسا و بڕیارێک دەکەین لە بەرژەوەندیی ماڵباتی سەربڵندی شەهیدان بێت، هەروەها ئەو شایستانەی یاسایین بە ئەرکی خۆمانیان دەزانین و بەرگرییان لێ بکەین، چونکە ئەوەی بەرهەم هاتووە لە سایەی خوێنی شەهیدانمانە.''

قائید میرۆ