Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئاوارەکان: دەنگی ئێمە تەنھا بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە

خازر -KDP.info- ئاوارەکانی مووسڵ کە لە کەمپەکانی خازر نیشتەجێن، باس لەوە دەکەن کە بەھۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتێکی زۆری ئەوانی کردووە، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە تاکە حزبە بە ھانای ئەوانەوە چووە لە کاتی تەنگانە و بەڵێنەکانیشی ھەمووی کردووەتە کردار و حزبێکە خزمەتی ھەموو پێکھاتە و نەتەوە دەکات بەبێ جیاوازی.

عومەر حەسەن، ئاوارەی کەمپی حەسەنشام لە خازر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام کە نەتەوەی عەرەبین و خەڵکی مووسڵین دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە لە سەرەتای ئاوراەبوونمان بەھۆی شەڕی داعشەوە تا ئێستا تاکە لایەن کە خزمەتی ئێمەی کردووە و دەرگای بۆ ئێمە کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە ئەرکە لەسەرمان ئێمەش ئەمڕۆ دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە سەرۆک بارزانی ئەوەی لە توانای بووە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو بێ جیاوازی ھاوکار بووە لەگەڵ ئێمە و لە خەمی ئێمەدا بووە و ھەرێمی کوردستان خزمەتی ئێمەی کردووە.''

گوتیشی: ''زۆر سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و دەنگیش بە پارتی دەدەین، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزگاریمان لێ بکرێت و پشتگیریمان بکرێت و ئەمن و ئەمان بۆ ناوچەکانمان بگەڕێتەوە، بۆیە سوپاسی شێروان دوبەردانی دەکەین و دەنگمان بۆ ئەوە کە بەردەوام ھاوکاری ئاوارەکان بووە و جگە لە پارتی دەنگ بە ھیچ لایەنێکی دیکە نادەین .''

ئەحمەد حوسێن، ئاوارەی کەمپی حەسەنشام، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''من خەڵکی باشووری مووسڵم و ئێستا لە کەمپی حەسەنشام ئاوارەم، بەڵام بە جۆرێک ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتی ئێمەی کردووە کە ھەستمان نەکردووە ئاوارەین، بۆیە بڕیارمان داوە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی پارتی بدەین.''

ھەر لەم بارەیەوە، ئەیسەر حەسەن، ھاووڵاتیی لای چەپی مووسڵ و ئاوارەی کەمپی خازر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوە کرد، ھۆکاری ئەوەی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، ئەوەیە کە پارتی خزمەتێکی زۆری ئێمەی کردووە و ھەمیشە بە ھانای ئێمەوە ھاتووە و تاکە حزبە  جیاوازی لە نێوان پێکھاتە و نەتەوەکان ناکات، بۆیە دەنگی ئێمە وەکوو ئاوارەکان بۆ کاندیدانی پارتی دەبێت و جگە لەوەش، تاکە حزبی یەکگرتووە و سوورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی دەیدات و بە کردار دەیسەلمێنێت کە حزبێکە ھەر قسەیەک بکات جێبەجێی دەکات، بەتایبەت بۆ ئاوارەکان.''

بڵند ئیبراھیم