Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسعوود نووری: حکوومەتی ھەرێم چەندین پڕۆژەی بۆ ناحیەی گوێڕ جێبەجێ کردووە

لە سنووری ناحیەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخموور، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری ناحیەی گوێڕ بووە.

مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناحیەی گوێڕ لە دوو لاوە پڕۆژەی تێدا جێبەجێ دەکرێت، بەشێکی پڕۆژەکان بودجەکەی لەلایەن ئیدارەی مووسڵەوە بۆ دابین دەکرێت، چونکە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە مووسڵە، بەشێکی دیکەی پڕۆژەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سنووری ناحیەی گوێڕ جێبەجێ دەکرێن، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی پڕۆژە لە گوێڕ جێبەجێ کراون.''

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ دەشڵێت: "دوێنێ ھەشت پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی گوێڕ خرانە واری جێبەجێکردن، لەوانەش دروستکردنی دوو قوتابخانە و یاریگا و پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و نۆژەنکردنەوەی تێدایە.''

مەسعوود نووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "خەڵکی گوێڕ سوپاسگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن لەو ھاریکارییەی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە دەکرێت، چونکە لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە بەردەوام ھەرێمی کوردستان ھاوکاری دەڤەری گوێڕ بووە بۆ دابینکردنی پڕۆژەی پێشکەشکردنی ھاوکاری، تەواوبوونی پرۆژەکانیش کاریگەریی دەبێت لەسەر بابەتی خزمەتگوزاری لە سنووری گوێڕ.''

قائید میرۆ