Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاوانی گەرمیان بۆ KDP: ئایندەی لاوان بەسراوەتەوە بە بەهێزیی پارتییەوە

گەرمیان-KDP.info- لاوانی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەنگیان بۆ پارتی و کاندیدەکەیەتی، تاکو ئەزموونی کوردستان پارێزراو بێت و ئایندەیەکی خۆشگوزەران بۆ لاوان دەستەبەر ببێت، بۆیە بانگ لە لاوان دەکەن، بە دەنگەکانیان ئایندەی خۆیان و وڵاتەکەیان زامن بکەن و پارتی بە بەهێزی بهێڵنەوە.

ئاراس کامەران لە کەلار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "خۆشحاڵم وەک لاوێک شەرەفی ئەوەم پێ بەخشراوە، بەشداریی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان دەکەم و دەنگ بەو حزبە دەدەم دڵخوازی خۆمە، ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە زامنی پاراستنی قەوارەی کوردستان و ئایندەی لاوان بەسراوەتەوە بە بەهێزیی پارتییەوە، بۆیە وەک لاوانی گەرمیان بە دەنگەکانمان پارتی بە حزبی یەکەمی کوردستان و عێراق دەهێڵینەوە".

ساڕێژ عەلی، کچە لاوێكی گه‌رمیانیه‌ و دەڵێ: "بۆ ئەوەی داهاتووی خۆم وەک لاوێک زامن بێت، دەنگم بۆ پارتی و کاندیدەکەی دەبێت، داواش لە لاوانی هاوشاریم دەکەم متمانەی خۆیان ببەخشن بە کاندیدی پارتی و هیچ کات نەکەونە ژێر کاریگەری کۆمەڵێک گرووپ و لایەنی هیچ لەبارانەبوو، چونکە تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە دەیانەوێت لاوەکانمان چەواشە بکەن، ئەگەرنا هەموو لایەک باش دەزانن پارتی حزبی هەموو چین و توێژەکانە". 

ڕەوەز سالار، لاوێکی تری گەرمیانە، بە خۆشحاڵییەوە قسەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و دەڵێ: "من لەسەر ئەو بیر و باوەڕەم پارتی خەمخۆری میللەتە، دەشبینین چۆن لە حکومڕانیدا دەستی کردووە بە چاکسازی، بۆیە من وەک لاوێک دەنگم بۆ پارتییە تاکو ئەزموونی کوردستان پارێزراو بێت و چاکسازی بەردەوام بێت و ئایندەی من وەک لاوێک زامن بێت، دڵنیام لاوەکانیشمان دەنگیان بۆ پارتییە".

 

عەزیز ڕەسووڵ