Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

مووسڵ-KDP.info-   سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی شاری مووسڵی كرد  و، ڕایگەیاند، دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ مووسڵ، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، كارئاسانییان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی کردووە.

ماكرۆن لەبارەی ڕەوشی مووسڵیشەوە ئاماژەی بەو وێرانکارییانە دا کە داعش لەو ناوچەیە کردوویەتی، جەختیشی کردەوە، کە جارێكی دیكە مووسڵ نابێتەوە بە شوێنی داعش، هەروەها ئەوەشی باس کرد، کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، مەسیحی و موسڵمان و هەمووانی پێكەوە كردە ئامانج، ئەورووپاش بووە ئامانجی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە.

سەرۆكی فەڕەنسا بە گرینگی زانی كە ئاساییش و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ شنگال و ئاوارە ئێزدییەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانی خۆیان، بەو پێیەی خەڵکەکەی شایستەی باشترین ژیانن.

 

خێڵان بەختیار