بەغدا-KDP.info- موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له گوتارێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی عێراقی كرد، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی له بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند.
سه‌در له گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه بڕیاری له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه، كه ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكات و داواشی له خه‌ڵكی عێراق كرد، به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن به‌جۆشه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاغه‌زێكی واژۆكراو له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، خۆی له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیدا ده‌بینێته‌وه و سه‌ركرده‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه، كه هه‌وڵ بۆ چاكسازی ده‌ده‌ن.