ھەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی کوردستان دەڵێ، له‌گه‌ڵ شاندی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە باس لە ئیستحقاقی کورد کراوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
مه‌حموود محه‌مه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ مێدیاکان رایگەیاند، کە ئه‌مڕۆ شاندی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، سه‌ردانی سەرۆك مەسعوود بارزانیان كرد، دواتریش شانده‌كه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆبووه‌وه و باس له بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كرا.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لە دیداره‌كەی هه‌ردوو لایان کرد، کە له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئەو خاڵەشی بۆ هه‌ردوو لایان گرینگ بووە، ئەوەبووە، ژینگه‌یه‌كی باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌منییه‌تی هه‌ڵبژاردن دابین بكرێت، كه له كه‌شوهه‌وایه‌كدا بێت، هاووڵاتی وه‌كخۆی چۆن ده‌یه‌وێت، ئاوا ده‌نگ بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه شكرد، پێشتر شاندی پارتی سه‌ردانی نووری مالیكی كردووە و، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پارتیدا كۆكن، كه پێویسته له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، سه‌قامگیری بۆ هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێندرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسەیان له‌گه‌ڵ كردوون.
مەحموود محەمەد، جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێشتر و ئێستاش وەک پارتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، كه 10ی ئۆكتۆبه‌ره، ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ مالیكی هاوهه‌ڵوێست بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و، قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه، كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه، به پێی ئیستیحقاقه‌كان ده‌بێت سه‌رۆككۆمار بۆ كورد بێت و سه‌رۆكوه‌زیران بۆ شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه بێت.
تیشکیشی خستە سەر ئەو په‌یوه‌ندییەی پارتی، کە به‌ر له رووخانی رژێمی پێشوو له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه هەیبووە و، په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ بووه، حیزبی ده‌عوه و پارتیش به‌وه ده‌ناسران، كه زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
خێڵان بەختیار