ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازەی كۆمارى ئیسلامیى ئێران بەڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ـ دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووارى ئێران بەڕێوه چوو.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ تاران، بڕیار وایه سبه‌ى هه‌ینى 2021/8/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گەڵ بەڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌یشتبووه تاران كه له بەڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی پێکدێت.
-
-
-
-
-
-
-
-