Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هانسى ئیسكۆبار، باڵیۆزى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد كه‌ ئه‌ركه‌ى كۆتایى دێت.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوایى له‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئیسپانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵیان له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسپانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیسپانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، دۆخ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عیراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.