Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا خەمباری کردم

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە بارەی تەقینەوەکەی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا رایگەیاند، بە رووداوەکە خەمبار بووم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئەوەی روویدا هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانمان بەبیردەهێنێتەوە لەسەر تەواوی عێراقییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەش پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە".

سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەدا هاوسۆزی حکومەتی هەرێم بۆ قوربانیانی رووداوەکەش دەردەبڕێت.

ئێوارەی رۆژی 19ی تەممووزی 2021،  کە دەکاتە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان، تەقینەوەیەک لە بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچەی سەدری بەغدا روویدا، به‌ گوێره‌ی سەرچاوە بەرپرسەکان، لە تەقینەوەکەدا 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دووانیان منداڵن، دەیان كه‌سی دیکەش بریندار بوون.