Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و، پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین،  هیوادارین لە سایەی ئارامی و ئاسوودەیی، جەژن بە خۆشی و شادی بەسەرببەن.

جەژنی پیرۆزی قوربان، جەژنی خێر و خۆشی و لێبووردەیی و ئاشتەواییە، هیواخوازین ئەو جەژنە ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی و چارەسەركردنی كێشە و گیروگرفتەكان،  هەروەها لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت لەسەر تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانمان و پشتیوانیكردنی ئەو ئەزموونەو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.

خوازیارین هاتنەوەی جەژنی قوربان وەك هەمیشە ببێتە هەوێنی قووڵكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و گیانی پێكەوەژیان و برایەتی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی.

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی قوربان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت و هەموو ساڵێك بە خۆشی بگەڕێتەوە...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٩ـی٧ـی٢٠٢١