Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.

لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە ، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.

جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان