Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی پێشوازیی لە كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كرد

پیرمام -KDP.info- ئەمڕۆ (28/6/2021)، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئەڤین هرووری، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتی ئامادە بوو، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی مامۆستایان، فازڵ میرانی ڕۆڵی مەزنی مامۆستایانی بەرز نرخاند و جەختیشی لەوە كردەوە كە لەنێو هەموو وڵات و نەتەوەیەكدا مامۆستایان ڕۆڵی كارا و كاریگەریان لە پێگەیاندنی نەوەكاندا هەیە و، مامۆستایان نەك هەر نەوەكانیان بە بیری كوردایەتی و شۆڕشگێڕی پەروەردە و گۆش كردووە، بەڵكوو لە هەموو شۆڕشە ئازادیخوازییەکانی كوردستاندا مامۆستایان بەشێك بوون لە شۆڕش و تێكۆشانی نەتەوەیی و ئێمە هەموومان پەروەردەی دەستی مامۆستایانین و هەردەم سەرمان بە مامۆستایانی كوردستان بەرزە.

مامۆستایانیش سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسییان كرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە و ئەم رێزگرتنەی جەنابیان و گوێگرتن لێیان و ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك.