هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، به هه‌مان میكانیزمى مانگى پێشوو، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبه‌ى هه‌ینى و ڕۆژى شه‌ممه 25 و 2021/6/26، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.