Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە زانا خەلیل و د. رێبەر فەتاح دەكات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە هەردوو میدیاكار (زانا خەلیل) و (د. رێبەر فەتاح) دەكات.

ھەڤاڵ و میدیاكاری بەڕێز (زانا خەلیل)، بەڕێوەبەری تەلەڤزیۆنی قەڵات.

خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەك ببەخشێت و گیانی مامی كۆچكردویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

___________________

ھەڤاڵ و میدیاكاری بەڕێز (د. رێبەر فەتاح)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت..

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان