Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی بەریتانیا خواست بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان و  ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کردن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی بەریتانی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەنگاوەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و گرنگیی هاوکاریکردنی هەرێم بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.