Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 23 - 6 - 2021 ، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت  كۆده‌بێته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری رایده‌گه‌ێنێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سێ پرس ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌: 

یه‌كه‌م: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.

دووه‌م: خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی  وەزیرەکانی (دارایی و ئابووری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و بەڕێز سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری 2021 لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. 

سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (197) ماددە پێکهاتووە.