Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئوردن ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بواره‌كانى هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.