Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

''تابڵۆی نوێی ئۆتۆمبێل ناوی کوردستانی لەسەر دەبێت''

بڕیارە تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێم و عێراق یەک بخرێت و بەرپرسێکی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سیستەمەکە جێبەجێ دەکرێت و بە ئینگلیزی تابڵۆی نوێ دروست دەکرێت.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابڵۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە  دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت.

لەبارەی شێوازی تابڵۆی نوێ بەرپرسەکەی ھاتوچۆی ھەولێر دەڵێت: "تابڵۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەلمانیەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک."

فازڵ حاجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سیستەمی تابڵۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابڵۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.''

قائید میرۆ