ئه‌بو زه‌بی-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئیمارات، گه‌یشته ئه‌بو زه‌بیى پایته‌خت.
له ڕێوڕه‌سمێکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه به یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى شه‌ممه 12/6/2021 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان كۆده‌بێته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.