Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان

 

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان. 

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە وگفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان  دەکرێت.