Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زێباری بۆ KDP: سەرۆك بارزانی بڕیاری داوە یەكەی ھەشتا بخرێتە سەر وەزارەت

ھەولێر-KDP.info- راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، ھەموو ھێزەكانی سەر بە یەكەی ھەشتا، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رێك دەخرێنەوە و مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەكر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەرۆك بارزانی بڕیاری داوە ھێزەكانی یەكەی ھەشتا ھەموو بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئێستاش بە بەردەوامی كاری لەسەر دەكرێت و رێك دەخرێنەوە، كە ھەموویان مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا.

زێباری روونیشی كردەوە: "سەرۆك بارزانی، ئەو ھەنگاوەی لەسەر داوای سەرۆكی حكوومەت ناوە، كە لە چوارچێوەی چاكسازییەكان ئەو ھەنگاوە بنرێت و سەرۆك بارزانیش بڕیاری داوە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت و ھەموو ھێزەكان بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: "ھەموو ھێزەكانی یەكەی ھەشتا، ئەوانەی موتەفەریقە و فەرماندەیی و بەتالیۆنەكان، مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

بە گوتەی بابەكر زێباری، ھەر ھێزێك سەر بە یەكەی ھەشتا بێت، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموویان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە وەكو ھەنگاوێكی چاكسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە یەك بخرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم