بەلجیکا-KDP.info-لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەلجیکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سۆفی ویلمز، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بارۆدۆخی ناوچەکە و شەڕی تیرۆر تاوتوێکرا.
دوێنێ 9/6/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز کۆبووەوە.