Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیوا حەسەن نووری: وردەکاری شەھید بوونی پێشمەرگەكان باس ده‌كات

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی مه‌كته‌بی ڕێکخستنی پێشمەرگە گوتی، ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لەکاتێکدا بەڕێگایەکی سەرەکی لەسنووری قەزای ئامێدی رۆیشتووە بۆ قایم کردنی سەنگەرەکانی خۆی پەکەکە بۆمبی بۆ داناون و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و دواتریش تەقەیان لە ھێزی پێشمەرگە کردووە و پێنج پێشمەرگە شەھید بوونە.

لیوا حەسەن نووری، بەرپرسی مه‌كته‌بی رێکخستنی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھێزی پێشمەرگە رۆیشتووه‌ بۆ سەری ئامێدی کە ئەو ناوچەیە لە سەنتەری قەزای ئامێدیه‌ بۆ ئەوەی سەنگەری خۆیان قایم بکەن، بەڵام پەکەکە بۆمبی چێندراویان بۆ داناون و پێیاندا تەقیونەتەوە و دواتریش تەقەیان لەھێزی پێشمەرگە کردووە و پێنج پێشمه‌رگه‌ شەھید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندار بوون.

لیوا حەسەن نووری گوتیشی، پێشمەرگە بەھیچ شێوەیەک بۆ شەڕکردن نەرۆیشتووە و چوونەته‌ بۆ پێشەوە و لە سنووری خۆیان بوونە و ئەرکی پێشمەرگەشه‌ لەخاکی خۆی بۆ ھەموو شوێنێک بچێت کە شوێنەکان پێویستیان پێیان ھەبێت کەسیش بۆی نیە ڕێگریان لێبکات، بەڵام ئەوان ھاتوون بۆمبیان لەسەر رێگای سەرەکی پێشمەرگە داناوە و پێیاندا تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و مادیان بە پێشمەرگە گەیاندووە.

 

 

بڵند ئیبراھیم