Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەشتوگوزاری هەولێر: ٦٢ھەزار گەشتیار هاتوونەتە شوێنە گەشتیارییەکان

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر ئاشکرای کرد، دوای کردنەوەی رێگاکانی نێوان ھەرێم و عێراق، ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٦٢ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

ئیسماعیل مینەخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پاش کردنەوەی دەروازەکان بە ڕووی گەشتیاران لە نێوان ھەرێم و عێراقدا، لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی، کە ١٧ی مانگ بوو، سەردانی شێراوەمان کرد تا سەعات دووی نیوەڕۆ ٥ھەزار کەس ھاتبوون و لەگەڵ ھۆبەی بازگەکانیش قسەمان کرد، ئەوان ئامارێکیان دا بە ئێمە کە تا ئێستا ٦٢ھەزار و ٤٠٧ گەشتیار هاتوون و ھاتنیش بەردەوامە و ئاسانکاریی تەواویشمان بۆ کردوون".

مینەخان باسی لەوەش کرد: "ئەوانە بە گرووپ دێن و پێویستە پشکنینی خۆیان پێ بێت و هەمووشیان پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک ببەستن، ئەگەرنا کۆمپانیاکە سزا دەدەین و رێگا نادەین جارێکی دیکەش گرووپی گەشتیاری بێنن".

 

بڵند ئیبراھیم