دارا باراوی
پرسی فهڵهستین و ئیسرائیل بهدرێژایی سهدهی ڕابردوو، یهکێکه لهو پرسه جیهانییهی که له تهک پرسگهله جیهانییهکانی دیکه. ههمیشه لهو پرسه لهپێشینانهبووه، که دونیای بهخۆوه خهریک کردووه.
کهواته پێویست بهرۆچوون ناکات، بهناو ئهو رووانگه مێژووییهی ئیسرائیل و فهڵهستیندا. چونکه هێندهی پرسێکی تایبهتی کهسی ههمووان پێی ئاشناین. ئهوهی که پێویسته لێی رامێنین، چهند کۆدێکی شاراوهیه که وهک پرسێکی ههمیشهیی چهند ساڵ جارێک گهرم دهکرێتهوه.
سەرەتای هەفتەی رابردوو (مونا نەبیل ئەل کورد) لە گرتە ڤیدێۆیەکدا دەرکەوت کە لەگەڵ کەسێکی ئیسرائیلیدا گفتوگۆیەتی، پێی دەڵێت ''تۆ ماڵەکەم لێ دەدزیت'' ئیسرائیلییەکەش دەڵێت '' منیش نەبم کەسێکی تر دێت لێت دەبات''. ئەم گفتووگۆیه بووە چەخماخەیەکی دیکە بۆ عەرەبەکانی فەلەستین و بەتایبەتی ئەوانەی ئۆرشەلیم (قودس) کە دووبارە دەست بەنارەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان بکەنەوە.
مونا ئەل کورد دانیشتووی ناوچەیەکە ناسراوە بە گەرەکی (شێخ جەراح) کەوتۆتە بەشی رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم (قودس)، ئەم ناوچەیە لە سەردەمی پێش درووست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل ناوچەیەکی جوولەکەنشین بووە، خاوەنداری جولەکەکان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان. دوای شەری وڵاتانی عەرەب له دژی دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ دا، دهکەوێتە ژێر دەسەڵاتی شانشینی ئوردن، دواجار له شەڕی ٦ رۆژەی ساڵی ١٩٦٧ ئیسرائیلییەکان ئەو ناوچهیه کۆنتڕۆڵ دهکهنهوه.
درووست بوونی ئهم ناوچهیه دهگهڕێتهوه بۆ ئهنجامی ئهو شهڕهی که دهوڵهتانی عهرهبی دژی درووست بوونی دهوڵهتی ئیسرائیل بهرپایان کرد. لهساڵانی کۆتایی ئهو شهڕهدا بهتایبهت لەساڵی ١٩٥٦ دا چەند ماڵێکی عەرەب کە، کەمتر بوون لە ٣٠ خێزان ئاوارە ببوون، حکومەتی ئوردن بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەو گەرەکە نیشتەجێی کردن، لە بەرامبەری ئەوەی کە دەستبەرداری ئەو کۆمەکانە ببن کە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆیان دابین دەکردن بە درێژایی ساڵانی ئاوارەییان، حکومەتی ئوردن بەڵێنیان پێدابوون کە لەماوەی ٣ ساڵدا زەوی و ماڵەکان لەسەر ئاوارەکان تۆمار بکەن، بەڵام بەهۆی دۆخی یاسایی و سیاسیەوە نەیانکرد و هەتا ئەمڕۆش خاوەنداری فەرمییان بۆ دەرنەکردن. بەردەوام کێشەی موڵکداری وگرفتی یاساییان هەیە و پارێزەر (سامی ئەرشید) ماوەیەکی زۆرە نوێنەرایەتی خێزانە عەرەبەکان دەکات لە دادگاکان، بەڵام بهپێی یاسای نیشتهجێبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل ئهو موڵکانه و ناوچهکه دەبێت بگهڕێتهوه بۆ هاوڵاتییە جولەکەکان.
ئەمە یەکەم جار نییە ئۆردوگای زۆرەملێ لهلایهن دهوڵهتی ئیسرائیلەوە درووست دەکرێت، یەکەمجاریش نییە جوولەکە و عهرهبەکانی فەلەستین بکەونە کێشەی خاوەنداری موڵک و ماڵ، بهشێکی گرنگی سیاسهتی دهوڵهتی ئیسرائیل وهرگرتنهوهی ئهو ناوچانهیه، کهواته ئهمه پرسێکی نامۆ نییه، که گهنگهشه بکرێت. بهڵام هۆکاری گەورەکردنی ئەم رووداوە چەند دیوی دیکەی هەیە.
هۆکاری دەرەکی:- هەندێک لهوڵاتانی ناوچەکە وەکو بیرهێنانەوەیەکی زلهێزەکانی دونیا بەکاری دێنن بۆ مەرامی تایبەتی و فشار درووست کردن هاوکات هەوڵێکی بەرچاوە بۆ جوڵاندنی سۆزی وڵاتانی عەرەب. بەتایبەتی ئەوانەی دەستیان کردووە بەپرۆسەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل وەکو بەشێک لەوەی ناسێندراوە بە (رێککەوتنی سەددە) بە هیوای دووبارە چاوخشاندنەوە بەو سیاسەتەیاندا، دوا جاریش پهشیمان بوونهوهیه لێی، لهههمانکاتدا بەهانە دانە بە (حیزبوڵڵای لوبنانی) که دووباره بێنهوه ناو هاوکێشه سیاسی و سهربازییهکانی ناوچهکه، که ماوهییهکه رۆڵێکی وههایان نییه.
هۆکاره ناوخۆییەکان:- هەردوو لایەنی سیاسی عەرەبی و ئیسرائیلیش پێویستیان بە ناوبڕێکە کە چاوەکان دوور بخاتەوە لە رەوشی سیاسی ئێستای خۆیان. زۆرجار کە شەڕ و ململانێ دروست دەبوو لە رابردوودا بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستینی (فەتح) ناڕەزایی بڵاودەکردەوە و هەندێک بەیاننامەیان دەردەکرد، تێبینی دەکرێت ئەمجارە (فەتح) و سەرکردەکەی (مەحمود عەباس) زۆر لە هەڵوێستەکانی رابردوویان توندترن، رەنگە لەرێی ئەم ھەڵوێستەیەوە بیەوێت شەرعیەت بدات بەو بڕیارەی کەلە ٢٩ مانگی نیساندا دەریکرد بە هەڵپەساردنی هەڵبژاردن کە بڕیار بوو لە ٢٢ی ئایاردا ئەنجامبدرێت، بە بەهانەی ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت مافی دەنگدانی عەرەبەکانی ئۆرشەلیم (قودس) مسۆگەر ببێت، کە ئەم پرۆسەیە لەرووی یاساییەوە نیمچە مەحاڵە ئەگەر پێداویستی لۆجیستیشی بۆدابین بکرێت. بنیامین ناتانیاهو و ئیسرائیلیش بە دۆخێکی سیاسی ناسەقامگیردا دەڕۆن، دۆخهکە وای کردووە لە ماوەی ٢ساڵدا چوار جار هەڵبژاردن بکرێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی حکومەت و درووستکردن، بەڵام بۆ جاری چوارهم ناتانیاهو و پارتەکەی (لیکود) نەیانتوانی زۆرینەی ١٢٠ کورسییەکهی کنیسێت بەدەست بهێنن. دواجار لە ٢٣ مانگی ئاداردا ئەنجامدرا، بۆیە لە بەرژەوەندی هەردوولایە کە چاوەکان بەرەو ئاراستەیەکی تر بچن لە ئێستادا بەو هیوایەن کە نیشانی دەنگدەرو نەیارەکانیان بدەن کە خۆیان گونجاوترین بژاردەن بۆ ئەم قۆناغە.
گومان لەوەدا نییە ئەوەی کە هەردوولا دژ بەیەکتر دەیکەن تاوانی مرۆیی تێدایە دژی خەڵکی سڤیل، بەڵام رەنگە پەنجەی بەرپرسیارییەتی ئاسانتر ئاڕاستەی بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) بکرێت. چونکە زۆربەی بارەگا سەرەکییەکانیان لەناوچەی نیشتەجێی خەڵکی سڤیلە و زۆر جاریش بنکەی ئاراستەکردنی موشەکی (قەسام)یان لە ناوچەی چڕی دانیشتوانەوە بووە، هەتا ئەم ساتە وەختە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە نزیکەی دووهەزار موشەک دەکەن کە ئاڕاستەی شارە جیاوازەکانی ئیسرائیل کرابن و سەددان هێرشی ئاسمانیش لە لایەن ئیسرائیلیەکانەوە بۆ بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدراوە، ههر ئهمهشه وایکردووهکه ژمارەی قوربانی فەلەستینییەکان زۆر بەرچاوتر بێت، بەرپرسیاریەتی حکومەتی خۆجێی (غەززە) و بەری رۆژئاوایە کە سەلامەتی هاوڵاتییانیان بپارێزن. قوربانییەکانی ئیسرائیل بەراورد بە فەلەستینییەکان زۆر کەمن لە رووی گیانی و ماڵییەوە، هۆی سەرەکی ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ توانای سەربازی ئیسرائیل لە هێرش و بەرگریدا.
هاوکات ئابووری ئیسرائیل بەرامبەر ئابووری بەری رۆژئاوا و غەززە بەراوورد ناکرێت، (حەماس) توانای هێندەی دیکە ئارێشە درووستکردنی نییە، بۆ کۆمەڵگەیەک کە زیاتر لە ٢ ملێۆن هاوڵاتی تێدا دەژی لە سەر پێوەرێکی جوگرافی ٣٦٥کم دووجا کە هێندەی (ئاکرێ یان رانییە) نابێت و رێژەی بێکاری لە سەروی ٨٠٪ دایە. دەبێت سیاسەتیان ئاراستەیەکی تر وەربگرێت ئەگەر مەرام و پلانیان وێرانکاری زیاتر نەبێت بۆ ناوچەکە! هەردوو پێویستە لەسەریان دەستبەرداری ئەو دروشمانە ببن کە یەکێکیان داوای سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات ئەوی دیش داوای چۆکدادان. لە قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا زۆر جار دەوترێت ( باشترین چارە گفتوگۆیە)، ئەم دەستەواژەیە پڕاوپڕ پێویستی ئەم دۆخەیە، بەڵام پێی ناچیت هیچ لایەکیان نێتیان چارەکردن بێت. بۆیه پێویسته ئهو نهێنیانهی لهپشت ئاریشهی نێوان فهڵهستین ئیسرائیلدا ههیه بخرێنهروو.